پۆمپەیۆ و كازمی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

مايك پۆمپەیۆ

سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشت، وەك ئەوەی نوسینگەی سەرۆكوەزیران بڵاویكردەوە و دەڵێت، دۆخی ناوچەكە تاوتوێكراوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشتووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لە پەیوەندییەكەدا ئایندەی هەماهەنگییەكانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، لەچوارچێوەی بەهێزبوونی توانای هێزە عێراقییەكان بۆ دژایەتی تیرۆر تاوتوێكراوە.

لایەنی ئەمریكی هیچ زانیارییەكی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە و ناوەرۆكەكەی بڵاونەكردوەتەوە.

ئاشكراكردنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە پاش كۆتایی هاتنی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دێت بۆ توركیا لە چوارچێوەی زنجیرەیەك سەردانیدا بۆ ناوچەكە لەژێر ناونیشانی (زامنكردنی ئازادی ئایینی) كە لەمیانەیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتییە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكانی چەند وڵاتێكدا كۆبووەوە.

عێراق لەچوارچێوەی پلانی سەردانەكەی پۆمپەیۆدا نەبوو كە هەریەك لە فەڕەنسا و ئیسرائیل-یشی گرتەوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 100 پەرلەمانتار داوادەكەن موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەئەلیكترۆنی لەلایەن بەغدادەوە دابەشبكرێت

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. لەماوەی 15 ڕۆژدا 56 تۆمەتبار دەستگیركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share