بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق: هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق دەگەیەنێت

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق رایدەگەیەنێت هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم زیان بە سەقامگیریی عێراق و ئاسایشی هاوڵاتییانی دەگەیەنێت.…
Total
0
Share