هەواڵگریی عێراق هەوڵێكی دزەپێكردنی نەوت لە چوار پارێزگادا پوچەڵدەكاتەوە

تانكەری نەوت

ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێنج تانكەری دزەپێكەری نەوت دەستیان بەسەرداگیراوە و هەوڵێكی كونكردنی گوێزەرەوەیەكی مادەی (گاز)یش لە چوار پارێزگادا پوچەڵكراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پشت بەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری دەستیانگرتووە بەسەر پێنج تانكەدا لەگەڵ دەستگیركردنی شۆفێرەكانیان لە هەریەك لە پارێزگاكانی (بەغداد، نەجەف، بەسڕە و سەلاحەدین).

بەپێی بەیاننامەكە، تانكەرەكان هەڵگری نەوتی بڕ و جۆر نەزانراو بوون، ئەمەش پێچەوانەی ڕێوشوێنە یاسایی و فەرمییەكانە لە پڕۆسەی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی هەرێم راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، كارەكانی وردبینی لە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان كۆتاییهات. لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share