“ڕووداوی سووتانی كۆگا سووتەمەنییەكەی تانجەرۆ كاریگەریی لەسەر نرخی بەنزین نابێت”

قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە وەكالەت پاش سووتانی تانكی یەكێك لە كۆگاكانی سووتەمەنیی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، ڕوونكردنەوە دەدات.

فازڵ عومەر، قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە وەكالەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، نزیك كاتژمێر 09:00 بەیانی ئاگرێك لە ناوچەی تانجەرۆ كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی توانیان بەخێرایی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكەن.

وتیشی، “لە ئێستادا هەوڵەكانمان بۆ گۆستنەوەی ئەم كۆگای سووتەمەنییانە بۆ ناوچەی یەكگرتووی سووتەمەنی یەك ماڵە بەردەوامە؛ تائەم كۆگایانە بەم پەرشوبڵاوییە نەمێنێتەوە”.

جەختی لەوەشكردەوە، “ئەم كۆگایانە بەشێوەیەكی گشتی گرێبەستی گواستنەوەیان بۆكراوە و چوونەتە شوێنەكانی خۆیان بۆ ئەوەی چاكسازیی تێدا بكەن، بەشێكی دیكەشیان گواستنەوەیان بۆكراوە بەڵام درەنگ چوون بەدەم كارەكانیانەوە و ئەو كەمینانەشی كە نەهاتوون بەدەم كارەكانەوە فەرمانی داخستنیان بۆ دەردەكەین”.

لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی بەهۆی سوتانی یەكێك لە تانكییەكانی سووتەمەنی هەڵگرتنی ئەم كۆگایەی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی تانجەرۆ سووتا قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە وەكالەت ڕوونیشیكردەوە، بەهیچ شێوەیەك ئەم كاریگەیی لەسەر نرخی بەنزین نابێت لە شاری سلێمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share