توێژینەوەیەک: لە هاویندا بە ئاوی سارد خۆتان مەشۆن

خۆشوشتن بە ئاوی سارد بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بووەتە رۆتینی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵكی لە جیهاندا، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات ئەم هەنگاوە جەستە فێنک ناکاتەوە.

شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، “کاتێک لە وەرزی هاویندا بە ئاوی سارد خۆت دەشۆیت، خوێنبەرەکانی نزیک لە پێست تەسک دەبنەوە و بەمەش رۆیشتنی خوێن بۆ ئەو بەشانەی جەستە کەمدەبنەوە.

ئادەم تایلۆر مامۆستای بەشی توێکاری لە زانکۆی لانکستر دەڵێت، “کاتێک رۆیشتنی خوێن بۆ بەشەکانی پێست کەمدەبێتەوە، گەرما لە دەوری ئەو ناوچەیە پەنگ دەخواتەوە، بەم شێوەیەش کاتێک کەسێک بە ئاوی سارد خۆی دەشوات گەرما زیاتر لە جەستەیدا دەمێنێتەوە لەبری ئەوەی رزگاری بێت لێی”.

جەختیشیکردەوە، “خۆشوشتن بە ئاوی سارد بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە زۆر مەترسیدارترە و ئەگەری هەیە مردنی لێبکەوێتەوە”.

 

شارەزایانی بواری پزیشکی جەختدەکەنەوە، بۆ جەستەیەکی تەندروست باشترە بە ئاوێک کە پلەی گەرمییەکەی لەنێوان 25-26 پلەی سەدیدایە خۆمان بشۆین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان

تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە هەوڵدان”. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، “تیمە تەندروستییەکان لە هەوڵی…
Total
0
Share