تەندروستیی سلێمانی: ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا 25% زیادیکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەبەرزبوونەوەی زۆری ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی دەکات، بەجۆرێک بەپێی ئاماری هەفتانە ڕێژەی 25% ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” بەپێی ئامارەکانی ناوەندە تەندروستییەکانی  سنوری پارێزگای سلێمانی ژمارەی تووشبووان بەپێی هەفتانە و ڕێژەیی تووشبوون بۆ ( 25٪ )ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە”، هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی دەگەڕێنێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە:

1- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک.

2- دەست شتنی بەردەوام لەکاتی بەرکەوتنی دەستت بە ئامێر و کەرەستەکان.

3- دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بەرکەوتنی یەکتر.

4- بەکارهێنانی (تعقیم) جێڵی پاککەرەوە.

5- هەوڵبدە دووری نێوانتان لەگەڵ کەسی بەرامبەر (2) مەتر بێت.

6-بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرەی لەئیستادا بەردەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share