دوو بازرگانى ماددە هۆشبەرەکان لە یەکێک لە بازگەکانى سنوورى سلێمانى دەستگیرکران

 دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان، لە 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلێک لە یەکێک لەبازگەکانی سنووری سلێمانی توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەربڕی 87 لیتر ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، کە بەشێوەی شل کرابووە چوار دەبەوە بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباران بەماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆزان مەنسوڕ: هەوڵدەدرێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هەوڵدەدێت سبەینێ پرسی مووچە یەکلابکرێتەوە. سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سبەینێ…
Total
0
Share