ئەمڕۆ غاز هەرزان دەبێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی لیترێک غاز لە بەنزینخانەکان داببەزێت بۆ 500 دینار.

پێشتر لیترێک غاز لە بەنزینخانەکاندا، بە 575 بۆ 675 دینار بوو و بەپێی سەرچاوەیەک لە نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لەمڕۆوە نرخەکەی دادەبەزێت.

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری دابەزینەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆریش نرخی دابەزیوە و تۆنێک غاز بووە بە 900 هەزار دینار؛ هەر بۆیە نرخی غازی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونیش دادەبەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی مانگرتنی مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی ئەنجامدرا

بۆ پاڵپشتیی مانگرتنەكەی سلێمانی و داواكردنی چارەسەری گرفتی مووچە لە هەولێر گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا. لەمیانەی گردبوونەوەكەدا راگەیەندراوی رێكخراوی پیشەیی…
Total
0
Share