هەرێم کەمال ئاغا: کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد بە باشی بەڕێوەناچن

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد بە باشی بەڕێوەناچن و دەبێت دەستکاری پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و ئەنجامێکی باشی نەبووە، بە گشتیش کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد بە باشی بەڕێوەناچن.

وتیشی، ڕەشنووسی بودجەی عێراق لە بەرژەوەندی کورد نییە و دەبێت هەرچی زووە دەستکاری بکرێت پێش ئەوەی بگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن”

سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد به دەستگيركردنى “ئەو تێکدەرانەی داواكارى ڕەوای خوێندکارانیان قۆستۆتەوە”. سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار…
Total
0
Share