شارەزایان ئامۆژگاریت دەكەن هێلكە بخۆیت

ڕەنگە زۆرجار پرسیاری ئەوە بكەیت كە چ خواردنێك بۆ ژەمی بەیانیان باشە، شارەزایان ئامۆژگاریت دەكەن كە هێلكە بەشێك بێت لەو ژەمەت، ئەوەش بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆری پرۆتین تیایدا.

بەگوێرەی پێگەی مێدیكاڵ نیوز تودەی-ی ئەمریكی، كە ڕای چەند شارەزایەكی خۆراكی وەرگرتووە، خواردنی هێلكە و ئەو خۆراكانەی دیكە كە بە پرۆتین دەوڵەمەندن، یارمەتیدەرن بۆ سوتاندنی كالۆری جەستە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو وزەیەی بۆ جەستەت پێویستە لە خواردنی هێلكەدا بوونی زیاترە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی پرۆتینی بەرزە، نەك ئەو خۆراكانەی كە چەوری و كاربۆهیدرایتیان تێدان.

لەلایەكی دیكەوە، پێگەی هێڵس لاینی ئەمریكی ئاماژەی خستویەتییەڕوو، ئەو خۆراكانەی كە مادەی پرۆتینیان زۆرە وات لێدەكات كە ماوەیەكی درێژتر هەست بە برسێتی بكەیت.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، هێلكە زۆرێك لە ڤیتامین و مادەی ئاسنی تێدایە كە پێویستن بۆ جەستە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئەڵمانیا، کلاسیکۆی لیڤا و هالاند لە کۆتا ساتدا یەکلاییکرایەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی لە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share