پەیوەندیی رەنگی زمان بە دۆخی تەندروستیی مرۆڤەوە چییە؟

ئەركی “زمان” تەنها لە چەشتنی خواردن و هاریكاری لە قوتداندا كورت نابێتەوە، بەڵكو دیمەن و رەنگەكەی دۆخی تەندروستیی گشتیی مرۆڤ ئاشكرادەكات، وەك ئەوەی راپۆرتێكی سایتی “theconversation” ئاشكرایكردووە.

“زمانی شیلك”
دەشێت زمان بگۆڕدرێت بۆ كۆمەڵێكی سەرسوڕهێنەری رەنگ، لەوانەش رەنگی سوور كە لەم دۆخەدا بە “زمانی شیلك” ناودەبرێت.

دەبێت بەردەوام مامەڵە لەگەڵ “زمانی شیلك”دا بكرێت، چونكە نیشانەیە بۆ تا، كە بەهۆی جۆرە بەكتریایەكەوە بەناوی (Pyogenic streptococcus) سەرهەڵدەدات، بەپێی سایتی “ساینس ئەلێرت”.

تایەكی درمییە و دەكرێت بە دەرمان چارەسەر بكرێت.

هەروەها دەشێت “زمانی شیلك” ئاماژەش بێت بۆ نەخۆشیی “كاواساكی” كە جۆرە هەوكردنێكی مەترسیدارە و زیاتر لە منداڵاندا سەرهەڵدەدات و پێویستە بە خیرایی لە نەخۆشخانە چارەسەر وەربگرێت.

زمانی سپی
دەشێت حاڵەتی وەك نەخۆشیی كەڕووی ناو دەم رەنگی زمان بۆ سپی بگۆڕێت، ئەمەش لە ئاكامی گەشەكردنی چینێكی سپی لەسەر رووی زمان.

بەپێی سایتی کلینیکی مایۆ، هۆکاری دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پاشماوە و میکرۆب و خانە مردووەکان.

زمانی “رەشی موودار”
دەشێت بەهەمان شێوە رەنگی زمان بگۆڕێت بۆ رەش كە ئەوكات دیمەنێكی “ترسێنەر”ی دەبێت.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە بەشێوەیەكی گشتی پێویستی بە چارەسەری پزیشكی نییە، چونكە دۆخێكی كورت مەودا و بێ زیانە، وەك ئەوەی سایتی “مایۆ كلینیك” ئاماژەی پێداوە.

بە باشی پاككردنەوەی دەم و زمان دەبێتەهۆی رزگاربوون لە زمانی رەشی موودار.

هەروەها دووركەوتنەوە لەوانەی دەبنە هۆكاری دەركەوتنی ئەم دۆخە نەخۆشییە، وەك جگەرەكێشان یان هەندێك لە جۆرەكانی پاككەرەوە (غسول)ی ناودەم.

زمانی “جوگرافی”
دۆخێكی هەوكردنە، بەڵام زیانبەخش نییە و كاریگەری لەسەر رووی زمان دەبێت.

ئەم دۆخە بە “زمانی جوگرافی” ناودەبرێت، چونكە ئەو پەڵانەی دەكەونەسەر زمان هاوشێوەی نەخشە دەبن. پەڵەكە بەشێوەیەكی گشتی لە تەنها شوێنێكدا دەردەكەوێت و دواتر بۆ بەشەكانی دیكەی زمان دەچێت.

لەگەڵ ئەوەی نیگەرانی دروستدەكات، بەڵام كێشەی تەندروستی دروستناكات، هیچ پەیوەندییەكیشی بە پەتا یان شێرپەنجەوە نییە، بەپێی مایۆ كلینیك.

دەشێت لە هەندێك كاتدا ئازار لە زماندا دروستبكات و وای لێبكات زیاتر هەستیار بێت بۆ خواردنی دیاریكراوی وەك بەهاراتەكان، خوێ و تەنانەت شیرینیش.

دەركەوتنی “زمانی جوگرافی” هەندێك جار دەبێتەهۆی دەستنیشانكردنی تێكچوونی دیكەی پەیوەندیدار، لەوانە سەدەف، هەستیاری، رەبۆ و شەكرە، بەپێی سایتی (ساینس ئەلێرت).

بابەتی پێشتر

پارێزگاری كەركوك فەرمانگەكانی راسپارد شەو و رۆژ كاربكەن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان

بابەتی دواتر

جەمال کۆچەر: مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران بەتەواوی پارێزراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودەكانی كەرەوز بزانە

كەرەوز یەكێكە لە ڕووەكە گرنگەكان، چەند ماددەیەكی خۆراكیی بۆ جەستە تێدایە و دەوڵەمەندە بە “پۆتاسیۆم، ڤیتامینەكان، كالیسۆم و…
Total
0
Share