پێنج میوە رێگری لە گیرانی خوێنبەرەکان دەکەن

خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی بۆری خوێن و تەسکبوون یان گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ، پێویستی بە گۆڕینی شێوازی ژیان هەیە، وەک وازهێنان لە جگەرەکێشان، خواردنی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردن.

بەپێی ماڵپەڕی مایۆ کلینیک، رەنگە هەندێک جار تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەکان پێویستی بە نەشتەرگەری هەبێت، بەڵام خواردنی پێنج میوە بە بەردەوامی پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکەن و رێگری لە گیران و تەسکبوونەوەیان دەکەن.

  1.  پرتەقاڵ:

پرتەقاڵ و لیمۆ، رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانەکانیان تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی بۆرییەکانی خوێن.

  1. توو

توو، شیلک، بەتایبەتی تووی رەش، دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر کە تایبەتمەندیی دژە هەوکردنیان تێدایە هەروەها ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە کە پاڵپشتیی تەندروستیی دڵ دەکەن و یارمەتیی دابەزاندنی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدەن.

  1. ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە چەورییە ناتێرەکان، کە دەتوانێت یارمەتیی دابەزاندنی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ LDL بدات و ئاستی کۆلیستڕۆڵی باشی HDL بەرز بکاتەوە، هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە کە یارمەتیی رێکخستنی پەستانی خوێن دەدات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.

  1. هەنار

هەنار بەڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسێنەر ناسراوە، کە پێی دەوترێت پۆلیفینۆل، کە دژە هەوکردن و رەقبوونی خوێنبەرەکانە، خواردنەوەی ئاوی هەنار یان خواردنی دەنکۆڵەکانی یارمەتیی باشترکردنی رۆیشتنی خوێن دەدات و مەترسیی کۆبوونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا کەمدەکاتەوە.

  1. کیوی

میوەی کیوی ڤیتامین سی و ریشاڵ و پۆتاسیۆمی تێدایە کە هەموو ئەمانە سوودبەخشن بۆ تەندروستیی دڵ، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خواردنی کیوی یارمەتیی دابەزاندنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی ئاستی کۆلیستڕۆڵ دەدات، بەمەش پاڵپشتی لە دڵ و خوێنبەرەکان دەکات.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: پەیڕەوکردنی رێگەیەک مەترسییەکانی مەرگی پێشوەختەی بۆماوەیی کەمدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بارانبارین دەست پێدەکات و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەتەوێت كێشت دابەزێت ؟

بەشێكی زۆرمان ئەو ڕاستییە دەزانین خواردنەوەی بەردەوامی شلەمەنییەكان كاریگەریی ئەرێنییان لەسەر دابەزاندنی كێش دەبێت، لەهەمانكاتدا هۆكارێكیشن بۆ خێراكردنی…
Total
0
Share