شروبێکی دیکە دەبێتەهۆی گیانلەدەستدانی 18 منداڵ

شروبی Dok-1 Max دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی 18 منداڵ لە کۆی 21 منداڵ کە بەکاریانهێناوە، شروبەکە بەرهەمهێنانی لە وڵاتی هیندستانە و تا ئێستا هۆکارەکەی روون نەبووەتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزارەتی تەندروستیی ئۆزبەکستانەوە رایگەیاند، لانیکەم 18 منداڵ بەهۆی خواردنەوەی ئەو شروبەوە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی دەرمانسازی هیندستانەوە بەرهەمهێنراوە، گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی 21 منداڵ کە شەربەتی دوک-1 ماکسیان خواردووە، کە لەلایەن کۆمپانیای ماریون بایۆتێکی هیندییەوە بەرهەمدەهێنرێت، لە کاتی چارەسەرکردنیان بۆ نەخۆشییەکانی هەناسە توندی، 18 منداڵیان دوای خواردنەوەی گیانیان لەدەستداوە.

ئەو شروبە لە ماڵپەڕی کۆمپانیاکە وەک چارەسەرێک بۆ نیشانەکانی هەڵامەت و ئەنفلوەنزا دەخرێتەروو.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕێک لە خواردنەوەکە ئیسیلین گلایکۆڵی تێدایە، کە بە وتەی وەزارەتی تەندروستیی ئۆزبەکستان مادەیەکی ژەهراوییە.

وە ئاماژەی بەوەشکرد، شروبەکە لە ماڵەوە بەبێ ڕەچەتەی پزیشک دراوە بە منداڵەکان، چ لەلایەن دایک و باوکیانەوە یان لەسەر ئامۆژگاریی پزیشکانی دەرمانساز بەبێ رەچەتەی پزیشکی پسپۆڕ و زیاتر لە ژەمە ستانداردەکەیان پێدراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە کە ئەو منداڵانە زیاتر لە ژەمی ستانداردیان خواردووە.

بابەتی پێشتر

كچێكی پێنج ساڵان برا یەك ساڵانەكەی لە رووداوێكی هاتوچۆدا رزگاردەكات

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share