حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە بەریتانیا لەمساڵدا دەگاتە ژمارەی پێوانەیی كە بە 3.4 ملیۆن حاڵەت دەخەمڵێندرێت.
بەپێی راپۆرتەكان، ژمارەی ئەو كەسانەی بە نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە بەریتانیا ژیان دەكەن ئەمساڵ دەگاتە 3.4 ملیۆن كەس. بەپێی ئەو داتایانەش كە لەلایەن رێكخراوە خێرخوازییەكانەوە شیكردنەوەیان بۆ كراوە، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكە دەگاتە بەرزترین ئاست كە تائێستا لە بەریتانیا تۆماركرابێت.
پێشبینی دەكرێت ژمارەكە بە نزیكەی نیو ملیۆن زیاتر بێت، بەراورد بە دۆخی بەر لە پێنج ساڵ.
وەك ئەوەی لە راپۆرتەكاندا هاتووە، بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی دانیشتووان و چوونە تەمەنەوە، سەرەڕای باشبوونی رێژەی مانەوەی لە ژیاندا لە ئاكامی هەندێك نەخۆشی.
زانیارییەكان تیشكدەخەنەسەر زیادبوونی ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕووی سیستمە تەندروستییەكان دەبنەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ زیادبوونی بارگرانییەكانی پەیوەست بە نەخۆشیی شێرپەنجە، جەختیشدەكەنەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە پاڵپشتیی توێژینەوە و خزمەتگوزارییەكان كە هاریكاریی باشكردنی ژیانی نەخۆش و زیادبوونی هەلی باشبوونیان دەدەن.