سبەینێ ناونووسین بۆ مووچەی دوو توێژ دەستپێدەكات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ناونووسین بۆ مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی و بەخێوكەری خاوەن پێداویستیی تایبەت دەستپێبكات و هاوڵاتییانی ناوچە دابڕاوەكانیش دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، ئەو كەسانەی شایستەی وەرگرتنی مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی و بەخێوكەری خاوەن پێداویستیی تایبەتن و مەرجەكان دەیانگرێتەوە، سبەینێ دەتوانن بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناوی خۆیان تۆماربكەن.

مووچەی ئەو دوو توێژە لە 225 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات و تا 400 هەزار دینارە و هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەگرێتەوە.

دوێنێ شەممە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كارورباری كۆمەڵایەتیی عێراق، لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە و راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، پرسی زیادكردنی مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان تاوتوێكراوە.

مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی دەدرێت بە كەمدەرامەتان، لەگەڵ ئەو كەسانەی ئەندامێكی خێزانەكەیان خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی كار و كارورباری كۆمەڵایەتی، لە تاوتوێكردنی ئەوەدان مووچەی ئەو كەسانە و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە پڕۆژەیاسای بودجەی هەرسێ ساڵی 2023، 2024 و 2025ـدا زیادبكرێت.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆریستێك لە بازیان دەستگیردەكەن

بابەتی دواتر

سێ كەس لەسەر راوی نایاسایی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازبکات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نیو…
Total
0
Share