سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند کەسێکی بنەماڵەیەک، بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە ملیۆنان دۆلار لەسەر حسابی خەڵک پەیدادەکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەیان دەبێت بۆ کەرتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان کە قازانج نەویست بێت، لەکاتێکدا پرۆژەی ڕووناکی پڕۆژەیەکی بازرگانییە بۆ چەند کەسێک و مانگانە ملیۆنان دۆلار پەیدادەکەن.
وتیشی، پلانیان هەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تێچوو و پارەی پڕۆژەی ڕووناکی زۆر کەم بکەنەوە.
ئەوەشی باسکرد، “هەموو غاز و کارەبای هەرێمی کوردستان لە چەمچەماڵەوە بەرهەم دەهێندرێت کە تەکساسەکەی ئێمەیە، بەڵام چەمچەماڵ 40 ساڵ لە دوای هەولێرەوەیە”.