دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەدان ملیار دۆلارمان لە ئێران وەرگرتووە و گەرووی هورمزمان کۆنترۆڵکردووە، پێویست ناکات ڕێککەوتن لەگەڵیان بکەین.
ڕاشیگەیاند، داوام لە جەی دی ڤانس کرد، کە سەرنجی لەسەر ئەو گەندەڵی و تاوانە بەربڵاوە بێت کە لە شار و ویلایەتەکانی ژێر کۆنترۆڵی دیموکراتەکاندا هەن.