بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەڵامی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دایەوە، کە داوای کردبوو یەکێتی لەگەڵ پارتی کۆببێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، ڕایگەیاند، پەیامەکە جددی نەبوو، پەیام بۆ دانیشتن و دیپلۆماسییەت لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ناکرێت و ئەنجام نادرێت، ئێمە ژمارە تەلەفۆنی یەکتریمان لەلایە و مەکتەبی سیاسی هەردوولامان یەکتریی دەناسن، هەرکاتێک بە ڕەسمی یەکێک داوای دانیشتنی کرد، ئێمە دیراسەی دەکەین.
وتیشی، ئەوەی ئێمە لە پەیامەکە تێیگەیشتووین بۆ ئەوەیە کە دواتر بڵێن ئەوە ئێمە داوای دانێشتنمان کرد، بەڵام ئەوان نەهاتن، ئەم یارییانە کۆنن، ئەم کڵاوە ناچێتە سەری کەس.