ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبارەی بودجەوە

درەنگانی شەوی رابردوو كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، وردەكاریی راپۆرتی لیژنەی دارایی تاوتوێكردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە تا دەستپێكی بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەی خایاندووە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ لیژنەی داراییدا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و پارە تەرخانكردن و كورتهێنانەكانیان تاوتوێكردووە.

دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەی ژمارە 22ـەمینیدا، پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە مافی بەشێك لە كارمەندانی وەزارەتی نەوتی پەسەندكرد، هەمان كۆبوونەوە خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی تیرۆریستانی دواخست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و جەختی لە خەرجكردنی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share