لوتکەی ئەمریکا – عێراق ئەمڕۆ لە واشنتۆن

کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە واشنتنی پایتەخت و لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا – عێراق بەڕێوەدەچێت، گرنگترین پرسیش داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا دەبێت لە عێراق.

 

لە دووەم سەردانیدا بۆ ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 9:00ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ جۆ بایدن، تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن، كۆبوونەوەكەش لوتكەی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوانت هەردوو وڵات دەبێت، كە چەند ڕۆژێكە دەستیپێكردووە.

 

بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ واشنتن، مستەفا کازمی بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند، “عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی و لەناویشیاندا هێزەکانی ئەمریکا نییە”.

 

کازمی ڕاشیگەیاند، عێراق پێویستی بە ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناكانە، هەروەها پێویستی بە شارەزایانە بۆ چاككردنەوەی چەك و ئامێرە سەربازییەكان.

 

وتیشی، دیاریکردنی هەر خشتەیەکی كاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پەیوەستە بە پێداویستیی عێراق بەو هێزانە و ئەو دانوستانانەی لەنێوان هەردوولادا دەکرێت.

 

عێراقییەکان لەسەروو هەموو بابەتەکانی کۆبوونەوەکە، چاودێریی ئەنجامی گفتوگۆکان لەبارەی داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
زیاتر ببینە

کارەبای عێراق: گازی قەتەری نابێتە شوێنگرەوەی گازی ئێرانی و هێشتا لە قۆناغی لێکتێگەیشتنداین

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، گازی قەتەری تەواوکەری گازی ئێرانییە نەک شوێنگرەوەی کە بەمەبەستی کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا هاوردە دەکرێت.…

دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دواخر‏ا

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، “بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان ‏فراکسیۆنەکان و هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی پێشوەختە، دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏تاوەکو…
Total
0
Share