یاسا دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەكانی چۆن یەكلاكردوەتەوە؟

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ڕێوشوێنەكانی چۆنیەتی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگرەكانی بە یاسا ڕێكخراوە.

ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی پێشكەشكرد و بڕیارە لە دانیشتنی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنەكەدا دەنگی لەسەر بدرێت.

یەكلاكردنەوەی ئەو جۆرە پرسانە لە ماددەی 12ی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 30ی ساڵی 2017دا جێی كراوەتەوە كە دەڵێت:

یەكەم: لەكاتێكدا یەكێك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستەكەی پێشكەش دەكات، بە پەسەندكراو دادەنرێت پاش ڕەزامەندی ئەنجومەنی بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئامادەبوو.

دووەم: ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت دەستپێكێشانەوە بە هەر ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی بكات بەپێی یاسا.

سێیەم: ئەگەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن یان هەركام لە جێگرەكانی بەهەر هۆكارێك چۆڵ بوو، ئەنجومەن بە زۆرینەی ڕەها جێگرەوەی هەڵدەبژێرێت لە یەكەم دانیشتندا كە ئەنجامیدەدات بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكە، بەپێی ڕێوشوێنی هاوسەنگیی سیاسیی نێوان فراكسیۆنەكان.

بابەتی پێشتر

ئالکاراز سێ هەفتەیە لە لووتکە نایەتە خوارەوە

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی بە "ئەبو باڕۆکە" ناسرابوو دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share