جەستەی تراوری پزیشكەكانی بەرشلۆنەی شۆك كردووە

لەكاتی پشكنینی پزیشكیدا، بەهێزی ماسولكەكانی تراوری بووەتە جێی سەرنجی تیمی پزیشكی یانەی بەرشلۆنە.

ئاداما تراوری گەیشتە شاری بەرشلۆنە و پشكنینی پزیشكی بە سەركەوتویی تێپەڕاند.

ماسولكەكانی جەستەی هێندە بەهێز بوون لەكاتی پشكنیندا تیمی پزیشكی توشی شۆك بوون.

ئاداما تراوری خۆشحاڵی خۆی پیشاندا بەوەی گەڕاوەتەوە ڕیزەكانی یانەی بەرشلۆنە و جەختی لەوە كردەوە ئەوپەڕی توانای خۆی لە پێناوبەهێزكردنەوەی بەرشلۆنە پیشكەش دەكات.

تراوری 26 ساڵ سەرەتای دەركەوتنی لە یانەی بەرشلۆنە بووە و ساڵی 2015 پەیوەندی بە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە كردووە و پاشان چووەتە ڕیزەكانی یانەی ۆڵڤەرهامپتۆنەوە.

بابەتی پێشتر

فاتی پێشبڕكێ لەگەڵ كات دەكات بۆ ئەوەی زوو بگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ تەرمی چوار کۆچبەر دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share