(وێنە و ڤیدیۆ) داستن پویرێری ئەمریکی ماکگریگۆری کوتا بەزەویدا

داستن پۆیرێری ئەمریکی بە لێدانی کوشندە لە گەڕی دووەمدا ماکگریگۆری کوتا بەزەویدا

جەنگاوەری ئەمریکی، داستن پویرێر لە گەڕی دووەمی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ کۆنۆر ماکگریگۆر، جەنگاوەرە ئێرلەندیە سەرکێشەکەی کوتا بە زەویدا.

لە زنجیرە ڕوبەڕوبوونەوەکانی (UFC 257) کە لە شاری ئەبوزەبی – ئیمارات ئەنجامدرا، داستن پویرێری جەنگاوەری ئەمریکی ڕوبەڕوی کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرلەندی بووەوە و بە لێدانی کوشندە جەنگاوەرە سەرکێشەکەی ئێرلەندای کوتا بە زەویدا.

لە گەڕی یەکەمدا کۆنۆر چەندین لێدانی بەهیزی ئاڕاستەی ڕکابەرە ئەمریکیەکەی کرد بەو هیوایەی بە خێرایی کۆتایی بە ڕوبەڕوبوونەوەکە بهێنێت، بەڵام بەهەر شێوەیەک بێت داستن خۆڕاگری نیشاندا.

لە گەڕی دووەمدا سیناریۆکان پێچەوانەبوونەوە، ئەمریکیەکە بە لێدانی پێیەکانی چەندین هێرشی کردە سەر ماکگریگۆر و دواجار بە لێدانی کوشندە کوتای بەزەویدا، لێرەوە ناوبژیوان ڕێگەی نەدا ماکگریگۆر زیانی قورسی پێبکات و یارییەکەی ڕاگرت.

https://twitter.com/ASB_Breaking/status/1353217928624287745

پێشتر ئەم دوو جەنگاوەرە لە (UFC 178) ڕوبەڕوبوونەوە، ئەوکات هەردوو پاڵەوانەکە لە کێشی (ڕیشە)دا بوون، کۆنۆر بە لێدانی کوشندە یارییەکەی بردەوە.

https://twitter.com/UFC_Arabs/status/1353219909317259264

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئیندیپێندیت، ماکگریگۆر لە پای بەشداریکردنی لەم ڕوبەڕوبوونەوەیەدا بڕی پێنج ملیۆن یورۆ داهاتی هەبووە جگە لە مافی پەخشە تەلەفزیۆنیەکان، لە بەرانبەردا داستن بڕی یەک ملیۆنی بەدەستهێناوە، هەروەها ئەمە یەکەم دابەزینی کۆنۆر ماکگریگۆرە لە مانگی کانونی دووەمەوە کە تیایدا بە 40 چرکە دناڵد سیرۆنی کوتا بەزەویدا.

بابەتی پێشتر

ئێران: سعودیە و ئیمارات لە پێگەیەکدا نین بتوانن قسە لەسەر توانا موشەکییەکانی ئێران بکەن

بابەتی دواتر

نرخیان دەگاتە ملیۆنان.. كاتژمێر و خشڵەكانی ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share