سێ یاریزانی فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی حوشتر بوون

بە ڤایرۆسی مارس-یش ناودەبرێت، ئەم جۆرە ڤایرۆسە لە جیهاندا بەربڵاو نییە، تەنها لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبی بەدیكراوە و لە ساڵی 2012وە ئەو ڤایرۆسە سەریهەڵداوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كەسی تووشبوو دووچاری تا و ڕشانەوە و هەوكردنی بۆری هەناسە و سییەكان دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كینگسلی كۆمان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە نەیتوانیوە راهێنانەكان ئەنجامبدات، پێشتریش ئەدریان ڕابیۆ و دایۆت ئوپامیكانۆ تووشی هەمان پەتا بوون.

هاوكات هەندێك لە سەرچاوە فەرەنسییەكان بە گومانەوە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بە نێو یاریزانانی فەرەنسا دەكەن، لە كاتێكدا بەریەككەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵی حوشتردا نەبووە، تەنانەت ژەمە خۆراكەكانیشیان گۆشت و شیری حوشتری تێدا نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانوستان بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، نەداوە. ئیسماعیل بەقائی،…
Total
0
Share