(ڤیدیۆ) ڕۆما بە گۆڵێکی دیبالا گەڕایەوە خانەی سێیەمی کالچیۆ

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (29)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر تۆرینۆ تۆمارکرد.

یانەی تۆرینۆ له‌ یاریگای خۆیدا “ئۆڵێمپیکۆ دی تۆرینۆ” میوانداریی یانەی ڕۆمای کرد.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی جوزێ مۆرینیۆ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی “جێلاڕۆسی” له‌ خوله‌کی هەشت بە لێدانی سزا له‌لایه‌ن پاولۆ دیبالا-وە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە‌، یانه‌ی گورگەکانی ڕۆما ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (53) و گەڕایەوە پلەی سێیەمی ڕیزبه‌ندیی خولی ئیتاڵیا، هەروەها یانەی تۆرینۆ بە (39) خاڵەوە چووە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share