ڕیاڵ مەدرید “ڕیسک” بە ئاردا گولەرەوە ناکات

ئاردا گولەر، ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئازارەوە بەشداریی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەی سی میلان-دا نەکرد و بڕیاریشە بەرامبەر مانچستەر یونایتد بە هەمانشێوە یاری نەکات.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئاردا گولەر بەر لە ڕووبەڕووبونەوەی میلان لە قاچی ڕاستیدا هەستی بە ئازارکردووە، بەوهۆیەوە ستافی پزیشکی پشکنینیان بۆکردووە و دەرکەوتووە کە دووچاری ماندووبوون بووە.

ستافی ڕیاڵ مەدرید گرنگییەکی تایبەت بە یاریزانەکە دەدات، هێشتا تەمەنی 18 ساڵە و نایانەوێت داهاتووی بخەنە مەترسییەوە، بۆیە بڕیاریانداوە ڕاهێنانی تایبەتی بۆ بەهێزکردنی جەستە پێبدەن، هەر بەوهۆیەشەوە بەرامبەر مانچستەر یونایتد یاری ناکات.

ستافی پزیشکی و ڕاهێنانی جەستەیی ڕیاڵ مەدرید جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە تاوەکو لە هەموو ڕووەکانەوە ئامادە نەبێت، ئامادەنین تواناکانی تاقیبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوڵ بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share