تۆتنهام چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی یوڤی

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانانی یانەی یوڤانتۆس دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دیان کولوسێڤسکی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یوڤانتۆس< سەرەڕای ئەوەی وەرزی ڕابردوو تۆمارکەری حەوت گۆڵ و ڕەخسێنەری هەمان ژمارەی گۆڵ بووە، بەڵام لەم وەرزەدا لەلایەن ماسیمیلیانۆ ئالێگری-یەوە گرنگی پێنەدراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، فابیۆ پاراتیچی-ی بەڕێوەبەری تۆتنهام، کولوسێڤسکی کردووەتە ئامانج و پێیوایە، یاریزانە 21 ساڵەکە بە یاریکردنی لە باڵی ڕاستی هێرشبەری و ناوەندی یاریگا دەتوانێت کێشەکانی پێکهاتەی نونو سانتۆ چارەسەربکات.

تێچووی گواستنەوەی ئەستێرە لاوەکەی سوید بەپێی داتاکانی ترانسفێر مارکت 40 ملیۆنە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە زستانی 2022 ئیدارەی سپێرز بەفەرمی بۆندی پێشکەشبکات.

بابەتی پێشتر

قسەی كومان پێش یارییەكەی بەنفیكا

بابەتی دواتر

مانچینی؟ نەخێر، مامۆستا مانچینی..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share