خالید شوانی: سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكات

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپارد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپارد هەر جووتیارێك زەوییەكەی تۆو كردبێت مافی دروێنەشی هەیە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی ئەم بڕیارە كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەردەكرێت و دەتوانن سوود لەبەروبوومەكەیان ببینن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
Total
0
Share