مانچستەر یونایتد ئامادەیە ئاڵوگۆڕ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بکات

ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی ئامادەنەبووە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نوێبکاتەوە، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد ئامادەییان دەربڕیوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ دابینی بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “ئەتلەتیک” لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ڕیاڵ بۆندێکی نوێیان پێشکەشی ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی کردووە، بەڵام یاریزانەکە ئۆفەرەکەی ڕەتکردووەتەوە، لێپرسراوی کاروبارەکانیشی بە ئاشکرا ڕاگەیاندووە، ڤاران دەیەوێت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

بەرگریکارە فەرەنسییەکەی ڕیاڵ لە دوای ماڵئاواییکردنی سێرجیۆ ڕامۆس، لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هاتووەتە سەرهێڵ.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئیدارەی مانچستەر یونایتد لە ئەگەری قایلبوونی پۆل پۆگبا و ڕیاڵ مەدرید، ئامادەیی دەربڕیوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ ڤاران دابینبکات.

لە ساڵانی ڕابردوودا پۆگبا داواکراوی سەرەکی زینەدین زێدان بووە، بەڵام لە ئێستادا و لەگەڵ بوونی تۆنی کرۆس و لوکا مۆدریچ و کاسیمێرۆ، نەزانراوە ئایا یانەی شاهانە بەو ئاڵوگۆڕە قایل دەبێت یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد. دوای…
زیاتر ببینە

بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی 2020 ناچاری پشکنینی ڕۆژانە دەکرێن

وەرزشکارە بەشدارەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020 لەلایەن ڕێکخەرانەوە ناچاردەکرێن، ڕۆژانە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن. بەپێی ڕێنمایی ڕێکخەرانی ئۆڵۆمپیاد، سەرجەم یاریزانان…
Total
0
Share