بۆچی نازناوی “گوێدرێژ”یان پێبەخشیوە؟ کای هاڤێرتز وەڵامدەداتەوە..

کای هاڤێرتز، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی چێڵسی لەلایەن زۆرینەی هاوڕێکانییەوە نازناوی “گوێدرێژ”یان پێبەخشیوە، یاریزانەکەش شانازی بەو نازناوەوە دەکات.

ئەستێرەکەی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی “گاردیان”ی ڕاگەیاندووە، “نازناوەکەم بەهۆی تۆپی پێوە وەرنەگرتووە، بەڵکو من لە ڕۆژی یەکەمی ژیانمەوە هەست بە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ دەکەم لەگەڵ گوێدرێژەکان، ڕەنگە کەسایەتی منیان لە گوێدرێژدا بینیبێتەوە بۆیە وام پێدەڵێن، منیش کەسێکی ئارامم.”

هەروەها دەڵێت، “گوێدرێژ بە درێژایی ڕۆژ ئارامە و جوڵەی کەمە، تەنها دەیانەوێت بژین، من هەمیشە خۆشمەوێن، کاتێک لە ڕووی دەروونییەوە باش نەدەبووم، دەچوومە گەوڕەکەیان و تەماشام دەکردن، ئەوانیش هەندێک ڕەفتاریان وەک مرۆڤە، هەستم ئارام دەبووەوە.”

لە درێژەی وەڵامەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەزموونکردنی لەگەڵ ئاژەڵان ژیانیان لە قاڵب داوە، ئەو ئەزموونەش لە بواری تۆپی پێدا سوودی ئەوتۆی هەبووە لە ئارامکردنی دەروون و چۆنیەتی بیرکردنەوەیدا.

بابەتی پێشتر

لە دوكان و سیروان دەستگیرا بەسەر چەندین تۆڕ و ماسیی راوكراودا

بابەتی دواتر

ئێنریکی چاوەڕوانی گەورەکانی ئینگلتەرایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share