مانچینی؟ نەخێر، مامۆستا مانچینی..

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ڕۆبێرتۆ مانچینی بڕوانامەی ماستەری بۆ زانستەکانی وەرزشی لەلایەن زانکۆیەکی ئیتاڵییەوە پێبەخشرا.

دوای بەدەستهێنانی ناسناوی یورۆی 2020 و گەڕاندنەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ لوتکەی تۆپی پێی ئەوروپا، ڕۆبێرتۆ مانچینی تێزێکی پێشکەش بە ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا کرد، لەپای ئەو کارە گەورەیەش، سەرۆکایەتی زانکۆی “کارلۆ بو” لە ئیتاڵیا بڕوانامەی ماستەری فەخریی بەخشییە ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکە.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە هۆڵی سانزیۆ لە ئۆربینۆ، زانکۆ ناودارەکەی ئیتاڵیا بڕوانامەی بواری زانستی ڕاهێنانی بەخشییە مانچینی، کە ئەوەش دەیکاتە مامۆستای ئەکادیمی لە بواری تۆپی پێ، ئەم جۆرە بڕوانامەیەش تەنها دوو ڕاهێنەر پێشتر پێیانبەخشراوە، ئەوانیش سێر ئەلێکس فێرگسۆن و جوزێ مۆرینیۆ بوون.

لەو بارەیەوە جۆرجیۆ کالگنینی سەرۆکی زانکۆی ئۆربینۆ ڕایگەیاند، “پیرۆزبایی لە مانچینی دەکەین، زۆر گرنگبوو لەم کاتەدا کە وڵاتەکەمان پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە، مانچینی توانی هەڵبژاردەکەمان بەرەو لوتکەی ناسناوەکان ببات”.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی یوڤی

بابەتی دواتر

یونایتد لەبارەی سۆڵشایەرەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share