بەغداد پێشنیازێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە دەخاتە بەردەم هەرێم

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە پێشنیازێكی ئاراستەی هەرێم كردووە”.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دوو هۆكار هەن بۆ دواكەوتنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم كە هۆكاری یەكەمیان بابەتی داهاتی ناوخۆی هەرێمە لە ئێستادا بەغداد داوای سەرجەم داهاتەكان دەكات و هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە كە بۆ خەرجیی وەزارەت و فەرمانگەكان پێویستی بە بڕێك لە داهاتە ناوخۆییەكان هەیە و بۆ ئەوەش حكومەتی عێراق داوایكردووە هەرێم كۆی داهاتەكەی رادەستبكات لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق لە یاسای بودجە بڕی 12.67%وەكو پشكی هەرێم دەنێرێت.

وتیشی، “هۆكاری دووەم بابەتی بە بانكیكردنی مووچەیە كە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دەبێت بڕیاری بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات و حكومەتی هەرێمیش دەیەوێت پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لای خۆی بمێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئامانج رەحیم: حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چوار دەنێرێت

بابەتی دواتر

کۆریای باشوور دەیەوێت وەزارەتێک بۆ هاندانی منداڵبوون دروستبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك لە عێراق روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك لە باشووری عێراق روویدا. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی…
Total
0
Share