فیفا بڕیاری لەسەر یارییەكەی سەنیگال و میسڕ دا

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان وەڵامی سكاڵاكەی میسڕیان دایەوە كە داوایكردبوو یارییەكەی سەنیگال دووبارە بكرێتەوە.

داواكارییەكە لە پای ئەوە بوو كە ناحەقی كراوە بەرامبەریان و لە لێدانە سزاكاندا لێزەر دراوە لە چاوی یاریزانەكانی میسڕ.

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان ئەم بڕیارانەی دەركرد:

– یەكێتیی تۆپی پێی میسڕ بە شەش هەزار فڕانكی سویسری غەرامەكرا، لەبەرئەوەی شەش ئەندامی هەڵبژاردەی میسڕ ڕەفتاری ناوەرزشی هەبووە.

– یەكێتیی تۆپی پێی سەنیگال بە بڕی 175 هەزار فڕانكی سویسری غەرامەكراوە.

– یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی سەنیگال بە بێ هاندەر بەڕێوەدەچێت.

سەنیگال بە لێدانی یەكلایی كەرەوە لە میسڕی بردەوەو گەیشتە مۆندیالی 2022ی قەتەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیریۆس یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی تێنسی کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئوسترالی، نیک کیرۆس له‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دانیێل میدڤیدێڤی ڕووسی تۆمارکرد.…
Total
0
Share