ئامانج رەحیم: حكومەتی عێراق مووچەی مانگی چوار دەنێرێت

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، “گەشبینم لە نزیكترین دەرفەتدا حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت ئەوەش دوای ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە تیایدا جەخت لەسەر پابەندییەكان كرایەوە بە جۆرێك هیچ بیانوو و بەهانەیەك بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەهێڵدرێتەوە بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند،”ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، ئەنجامی ئەو سەردانەی وەفدی حكومەتی هەرێمم خستەڕوو كە هەفتەی پێشووتر ئەنجامدرا كە پێشنیاز و راسپاردەكانی تایبەت بە دەستپێشخەریی هەرێم بۆ پابەندییەكانی هاتوو لە یاسای بودجەی عێراق لە بواری بە بانكیكردنی مووچە و داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم، پەسەندكرا.
دەشڵێت، “گەشبینم لە نزیكترین دەرفەتدا حكومەتی عێراق مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت ئەوەش دوای ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران كە تیایدا جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی پابەندییەكان بە جۆرێك هیچ بیانوو و بەهانەیەك بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەهێڵدرێتەوە بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وتیشی، “لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەروەك بەڵینمان دابوو بەشداربووین لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێكی پڕ زانیاریی لەسەر بابەتی بە هەمیشەییكردنی مووچەخۆرانی گرێبەست، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای پشتیوانی بۆ كەیسەكە و تێگەیشتن لە ڕەوایی داخوازیی ئەم چینەی مووچەخۆران كە بەشێكی گەورە و بەرچاوی هێزی كاری كەرتی گشتی پێكدەهێنن، بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی لیژنەیەكی وەزاریی كە لە ماوەیەك لە 15 ڕۆژ تێپەڕ نەكات و وردەكاریی مەرج و رێكار و میكانیزمی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادەبكەن لە ڕووی یاسایی و كارگێڕی و داراییەوە و دواتر دەخرێتەوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردانی كۆتایی، گەشبینم لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەن ئەم بابەتەش یەكلابكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی له‌شه‌قامی (راپه‌ڕین – سلێمانی)…
Total
0
Share