پۆچیتینۆ بۆ سەرۆکی چێڵسی: ئەمڕۆ باشترە لە سبەی

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، داوا لە بەرپرسانی یانەی چێڵسی دەکات بەپەلە چەند یاریزانێکی بۆ دابین بکەن.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان پۆچیتینۆ و تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی-دا، ڕاهێنەرەکە دووپاتیکردووەتەوە کە کەلێنی تەکتیکییان زۆرە و داوای کڕینی چەند یاریزانێکی کردووە.

پۆچیتینۆ وتوویەتی، “دەمەوێت پێکهاتەیەکی گونجاو بونیادبنێم و پێویستم بە یاریزانە، ئەمڕۆ باشترە لە سبەی، پێویستە بە خێرایی کاربکەین بۆ کڕینی یاریزانە داواکراوەکان، تیمەکەمان لە ئێستادا بچووکە، بەڵام دەتوانین تیپێکی باش دروست بکەین، کە ئامادە بێت بۆ ڕکابەریکردن لە خولی نایابی ئینگلتەرا.”

چێڵسی لە مێرکاتۆی هاوینەدا چەندین یاریزانی فرۆشتووە، لە بەرامبەردا کریستۆفەر نکۆنکو و نیکۆلاس جاکسۆنیان کڕیوە، دیۆگۆ مۆرێرا و ئەنجێلۆ گابرێل-یشیان بۆ پێکهاتەی یەکەم بەرزکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

میکایل لاهۆد بۆ ڕۆناڵدۆ: پێدەچێت نێرگەلە زۆر بکێشێت

بابەتی دواتر

بەهۆی گەرماوە لە پارێزگایەکی عێراق پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share