وێژەییە نەك زانستی.. عەبدوڵا حاجی مەحمود لەبارەی دەنگۆی دەرنەچوونیەوە ڕوونكردنەوە دەدات

عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەبارەی ئەنجامەكانی ناوبراوەوە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكراونەتەوە، دەڵێت، “لە قۆناغی 12ی وێژەییم”.

دوێنێ لە چەند پەیج و میدیایەك وا بڵاوكرایەوە، كە عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم بەشداریی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی كردووە و لە سەرجەم وانەكاندا كەوتووە.

بەپێی ئەو هەواڵانە، عەبدوڵا حاجی مەحمود لە بەشی زانستی بووە، بەڵام ناوبراو ناچار بە ڕوونكردنەوە كرا و ئاشكرایكردووە، خوێندكاری قۆناغی 12ی وێژەییە نەك زانستی.

وەزیری شەهیدان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “سەرەتا پیرۆزبایی لە گشت دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەکەم و هیوادارم سەرکەوتووبن لە گشت قۆناغەکانی خوێندندا، لە ڕابردوودا بەهۆی خەباتی پێشمەرگایەتیم نەمتوانیوە قۆناغەکانی خوێندن لەکاتی خۆیدا تەواو بکەم، لەئێستادا وەک هەر خوێندکارێکی کوردستان درێژەم بە خوێندن داوە و لە قۆناغی 12ی وێژەییم”.

دووپاتیشیكردووەتەوە، “ئەو هەواڵانەی لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک بڵاوکراونەتەوە لەسەر قۆناغ و بەشی خوێندن و نمرەکانم دوورن لە ڕاستییەوە”.

بابەتی پێشتر

ئامارەكان لە ئەمریكاوە.. %25ی توشبووانی دەلتا لە ڤاكسینكراوانن

بابەتی دواتر

ورد و درشت لەبارەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share