وەزارەتی تەندروستی: سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵاندا قەدەغەیە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کۆمەڵێک رێککاری و بڕیاری بڵاوکردەوە کە تێیداهاتووە، سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵاندا قەدە‌غەیە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە رایگەیاندووە، “بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و تەنها لە شوێنی رێگەپێدراو دەبێت”.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، “لەدوای سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەکردنی شوێنەکە بە فاست و ئاو پاکژبکرێتەوە، پۆشینی جلی رەنگ کاڵ بۆ ئەو شوێنانەی ئاژەڵی تێدا بەخێودەکرێت بۆ ئەوەی لە حاڵەتی لەخۆگرتنی گەنە ببینرێت”

هەر بەپێی نووسراوەکە، “پێویستە گۆشتفرۆشەکان جلی قۆڵدرێژ بپۆشن و دەستکێش لەدەستبکەن لەسەر تەختەی تایبەتی گۆشت لەت بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکاندا پێشنیازکرا ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێم دروستبکرێت

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە ئاراستەیان کرابوو، کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share