وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕکردنەوەی 16 پۆست لە زانکۆی سلێمانی رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕکردنەوەی 16 پۆست لە زانکۆی سلێمانی رادەگەیەنێت، پێویستە  پێویستە پێشکەشکارهەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەى رێنماییەکـاندا پڕکردنەوەی  پۆستەکانی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، راگرى کۆلێژى زانستە رامییارییەکان، راگرى کۆلێژى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتیەکان-سەیدسادق، راگرى کۆلێژى پەروەردە، راگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى، راگرى کۆلێژى یاسا، راگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، راگرى کۆلێژى ئەندازیارى، راگرى کۆلێژى پزیشکى ددان، راگرى کۆلێژى بازرگانى، راگرى کۆلێژى دەرمانسازى، راگرى کۆلێژى زانستە سروشتیەکان- چوارتا، راگرى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان، راگرى کۆلێژى زمان، راگرى کۆلێژى کارگێرى و ئابورى، راگرى کۆلێژى پزیشکى رادەگەیەنین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێویستە پێشکەشکارهەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت، نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت، خزمەتى زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “دواکات بۆ پێشکەشکردنى سی ڤی، پوختەى راژەکەى، یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى، لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان لەگەڵ کارتى نیشتیمانى یان ناسنامەى بارى شارستانى کۆتایی دەوامى  رۆژى پێنجشەمە رێکەوتى 16ی شوبات دەبێت.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕم پڕبکەیتەوە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا لەکاتی پەیوەندیکردن بە 122 شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەمەودوا، لە کاتی پەیوەندیکردن بە 122، سیستمەکە شوێنی هاوڵاتییان دیاریدەکات و نزیکترین ئەمبوڵانس…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات بڕیارەكەی دادگای…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share