ورد و درشت لەبارەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی

کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی 100 مەتریی سلێمانی وردەکارییەکانی دروستکردن و هەنگاوەکانی پرۆژەکەی بڵاوکردەوە و یانزە بەشی سەرەکیی پرۆژەکەی خستووەتەڕوو کە لە شارۆچکەی تاسڵوجەوە دەستپێدەکات و لە گوندی دەمرکانی عەربەت کۆتایی دێت، بە پانی 100 مەتر و درێژیی 34 کیلۆمەتر.

وردەکارییەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی:

_ پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی ڕێگایەكی خێرای بە پانی (100) مەتر كە لە شارۆچكەی  تاسڵوجەوە دەست پێدەكات، و لە گوندی دەمركان لە شەقامی عەربەت- سلێمانی؛ كۆتایی پێدێت.

_ درێژیی شەقامەکە بووەتە 34کم..

شەقامەكە دوای دووبارە دیزاینكردنەوەی، درێژییەكەی بۆتە  (34)كم.

هەرچەندە بەگوێرەی گرێبەستی كاركردن سەرەتا درێژی شەقامەكە (32)كم بوو، پاشان بەهۆی گواستنەوەی یەكتربڕی ژمارە (17) كە دەكەوتە ناوچەی دەمركان بۆ سەر ڕێگای سلێمانی-عەربەت، بۆ بەستنەوەی شەقامی (100) مەتری بەشیوەیەكی ڕاستەوخۆ، بەو ڕێگایەوە درێژی شەقامەكە زیادی كرد و بووە 34کم.

_ بەشە سەرەكییەكانی پڕۆژەكە:

1.چوار سایدی هاتن و ڕۆشتن، كە پانیی سایدی سەرەكی (21)مەترە و سایدی خزمەتگوزاری (10)مەترە كە دووسایدیان بۆ ڕۆشتن و دووانیان بۆ هاتن بەكاردەهێندرێت.

سایدە سەرەكیەكان بەردەوامن و سایدە خزمەتگوزاریەكان، یەكتربڕەكان و سایدە سەرەكیەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بۆ چونەدەرەوە و هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێل.

2.سایدی سەرەكی پێكدێت لە (4) چوار لاین بۆ ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل و لاینێك بە پانی(3) مەتر، بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ هەر پێداویستیەك.

لە لای جەزرە ناوەند لاینێك هەیە، بە پانی (3) مەتر، بۆ وەستانی كتوپڕ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەیان  بۆ دروست دەبێت، و لە سایدی خێرا لێدەخوڕن.

3.ڕێگاكە لە ناوەڕاستدا جەزرەیەكی ناوەندیی هەیە بە پانی (12) مەتر و لە نێوان سایدی سەرەكی و خزمەتگوزاریدا، جەزرەیەكی ناوەندی بە پانی (7) مەتر، هەیە بۆ سەوزكردن و دانانی تۆڕی ئاوەڕۆ لە پڕۆژەكەدا.

تۆڕی ڕوناكی و ئاودان بەكاردەهێنرێت، هەروەها بە بەربەستی كۆنكرێتی یان (گادرێل) جیادەكرێتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی ئۆتۆمبیلەكان.

  1.  حەوت یەكتربڕی دوو ئاستی تێدایە كە (3) سیانیان لە جۆری ( clover Leaf ) ن و (4) چواریان لە جۆری ( Tight Diamond ) ئۆتۆمبێلەكان كە تەنها لەم یەكتربڕانەدا دەتوانن ئاراستە بگۆڕن و بچنە دەرەوەی ڕێگا یاخود بێنە ناوەوەی شەقامەکە.

5.ئەم بەشەی كە  ئێستا  جێبەجێدەكرێت بە(5)  شەقامی(60 , 30) مەتری دەبەسترێتەوە بە شەقامەكانی (  تاسلوجە-سلێمانی) و بازنەی شەقامی(مەلیك محمود)، ڕێگای (سلێمانی -عەربەت)لە ڕێگای ئەو یەكتربڕانەی كە دروست دەكرێن لە پرۆژەكە-دا دەبەسترێنەوە.

6.بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و جوتیاران لەو ڕێگا لاوەكیانەی كە پێشتر هەبوون (5) پێنج ئەندەرپاس دروست دەكرێت، بۆ هاتووچۆیان لەو شوێنانەی كە هەبووە چونكە ناتوانن شەقامەكە ڕاستەوخۆ ببڕن.

  1.  67 شەست و حەوت ئاوبارەی كۆنكرێتی(Culvert) كە دریژی هەریەكەیان زیاتر لە (1.10) مەترە تایبەت بە پەڕینەوەی ئاوی باراناو لافاو؛ بەشێوەی جۆراوجۆر واتە (یەك چاو تا شەش چاو)كە بە دیزاینێكی تایبەت قەبارەكانیان دیاریكراوە؛ جێ بەجێ دەكرێت .

8.پردێك لەسەر چەمی تانجەرۆ دروست دەكرێت؛ كە پێك دێت لە(4) پردی سەربەخۆ؛ كە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی كوردستان؛ كە پانی یەكەیان (100) مەترە.واتە هەر سایدێك پردێكی تایبەت بە خۆی هەیە. بە درێژایی  (500 -450) مەتر؛ تێچووی بونیادنانی پردی چەمی تانجەرۆ(20) ملیۆن دۆلار؛ دەبێت.

9.هەموو پێداویستیەكی خەت كێشان (Road Marking) وتابلۆی هاتووچۆ و بە هەموو جۆرەكانیەوە لە ڕێگاكە و یەكتربڕەكان دادەنرێت.

10.رێگەكە تۆڕێكی ڕووناكی مۆدێرنی تێدایە؛ بۆ ڕووناك كردنەوەی یەكتربڕەكان و ئەندەرپاسەكان؛ لەسەر نوێترین ڕێنمایی وەزارەتی كارەبا جێبەجێدەکرێت.

11.بۆڕییەكی ئاوی سەرەكی تێدایە؛ كە ئاو لە بۆڕی هێڵی سەرەكی دوكان-سلێمانی؛ تاوەكو نزیك گوندی دەمركان؛ لەنزیک شاتۆچکەی عەربەت دەگوازێتەوە بە بەشی باشوری شاری سلێمانی.

12.بۆ پاراستنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان لە ڕوداوی نەخوازراو بە گوێرەی ستانداردی؛ رێگەوبانی خێرا خێرایی ڕێگاكە دیاری کراوە(120/كم) لە کاژێرێکدا، لە هەردوو لای ڕێگاكە بە دووری (100)مەتر لە ناوەراستی ڕێگاكەوە پەرژیین دروست دەكرێت؛ بۆ پاراستنی ڕێگاكە لە چونەژورەوەی پیادە رەوو؛ گیانلەبەران؛ بۆ ناو ڕێگاكە و رێگرتن لە ڕودانەدانی رووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ و دابینکردنی سەلامەتی هاموشۆ.

بابەتی پێشتر

وێژەییە نەك زانستی.. عەبدوڵا حاجی مەحمود لەبارەی دەنگۆی دەرنەچوونیەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کارەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share