دکتۆر ڕۆژ.. کوڕی دوو “نون”ەکەی سلێمانی لە دایکبوونەوە تا مردن

ڕۆژ نوری شاوەیس، بەیانی ئەمڕۆ 15ی شوبات لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوایکرد، ئەو لە خێزانێکی سیاسەتمەداری کورد لە دایکبووە و لە خێزانێکی فرە ئەندام ژیاوە کە خاوەنی 7 برای دیکەیە.

دکتۆر ڕۆژ منداڵی ناهیدە شێخ سەلام و نوری شاوەیسی سیاسەتمەدارە کە لە 60  کانی سەدەی ڕابردوو بە “دوو نونەکەی سلێمانی” دەناسران هەردووکیان چالاکی حزبییان هەبوو لە حزبی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.

دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس، لە ساڵی 1947 دا لەدایکبووە یەکەمین سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم بووە لە زۆنی پارتیدا و ژیانی سیاسی لە دوای ئازادکردنی عێراق زیاتر پۆست و ڕۆڵی دەرکەوت.

ڕۆژ نوری شاوەیس لە ساڵی 2004 دا کاتێک حکومەتی عێراق دروستکرا بووە جێگری سەرۆککۆماری عێراق و دواتریش جێگری سەرۆکوەزیران بووە لەکاتێکدا کە ئیبراهیم جەعفەری سەرۆکوەزیران بوو.

لە ساڵی 2015 شدا جارێکی دیکە هەمان پۆستی وەرگرتەوە وەک جێگری سەرۆکوەزیران کە حەیدەر عەبادی بوو دەستبەکار بوو.

ڕۆژ نوری شاوەیس، کوڕی ناهیدە شێخ سەلامە کە کچی شێخ سەلامی نوسەر و شاعیری کوردە و لە 60 کانی سەدەی ڕابردوودا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە کاتێک جیاوازی بیروبۆچون هەبووە لە نێوان باڵی مەکتەبی سیاسی و مەلا مستەفای بارزاندا.

لەو کاتەدا کە ناهیدەی دایکی دکتۆر ڕۆژ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، نوری شاوەیس لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ناڕاستەخۆ دژی بڕیار و هەڵسوکەوتەکانی بارزانی بوون و پێیانوابوو تاکڕەوانە بڕیار دەدات و دیسپلینی حزبیی دەشکێنێ، ئەوەش ئەو جیاوازییەبوو پارتی کردبوو بە دوو بەشەوە.

سەرباری هەموو ئاڵۆزیی و ناتەباییەکان،ژیانی ژن و مێردایەتی نوری شاوەیس و ناهیدەی شێخ سەلام تا کۆچی دوایی شاوەیس لە لەندەن لە ساڵی 1982 درێژەی کێشا و بەرهەمی ئەو ژن و مێردایەتییە 8 کوڕە کە گەورەکەیان د.رۆژ نوری شاوەیسە.

پڕۆفایلی ڕۆژ نوری شاوەیس

ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە، بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.

لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە و ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە و سەرۆکوەزیرانی کابینەی سێیەم بووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

سبەی لە ئەنجومەنی ئاسایش "پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق" دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بایكۆتی بەشێك لە بەڕێوبەرایەتییەکانی سەربە حکومەتی عێراق بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت…
Total
0
Share