بۆچی چین و ڕوسیا بەرامبەر تاڵیبان نەرمی دەنوێنن؟

لەگەڵ گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیبان بۆ ویلایەتەکان و کۆنترۆڵکردنەوەی کابولی پایتەخت لە هەفتەی ڕابردوودا، چین و ڕوسیا زیاتر لە وڵاتانی دیکە نەرمی دەنوێنن بەرامبەر به‌ تاڵیبان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دوو وڵاتە باڵیۆزخانەیان لە کابولی پایتەخت دانەخست.

پێشتر ڕووداوەکانی ئەفغانستان هەردوو وڵاتیان نیگەران نەکردبوو، تا کاتێک باس لە جێگرکردنی ئاوارە ئەفغانییەکان کرا لە ئاسیای ناوەندی.

جێگرکردنی ئاوارەکانی ئەفغانستان لە ئاسیای ناوەندی کە دەکاته‌ وڵاتانی “تورکمانستان و ئۆزباکستان و کازاخستان، جێگەی نیگەرانییە بۆ هەردوو وڵاتی چین و ڕوسیا، چونکە گەیشتنی ئەفغانییەکان بە ئاسیای ناوەندی واتە گەیشتنیان بە سنوورەکانی هەردوو وڵات.

لەسەر جێگیرکردنی ئاوارەکانی ئەفغانستان لە ئاسیای ناوەندی، ڤیلادمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند، “جێگیرکردنی ئاوارەکانی شەڕ لەو ناوچانە هەنگاوێکی مەترسیدار و هەڕەشەئامیزە بۆ ئێمە و وڵاتانی دیکە”

پوتین وتی، “وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت پەنابەرە ئەفغانییەکان لە ئاسیای ناوەندی جێگیربکەن، دواتر بڵاوەیان پێبکەن بە ناوچەکەدا.

ئەگەر پەنابەرانی ئەفغانی لە ئاسیای ناوەندی بگەنە وڵاتی کازاخستان، ئەوا ئەو وڵاتە سنوورێکی فراوانی هەیە لەگەڵ هه‌ردوو وڵاتى چین و ڕوسیا و ئەوەش ئەو مەترسییەیه‌ کە هەردوو وڵات نایانەوێت ڕووبدات.

نەرمی نواندنى وڵاتانی چین و ڕوسیا لە قەیرانی ئەفغانستادا بۆئەوەبوو هەردوو وڵات کە نزیکن لە ئەفغانستانەوە بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە، ئاگاداری ڕووداوەکان بن و ڕێگە لە مەترسییەکان بۆ وڵاتەکانیان بگرن.

ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا، باسی لە گەیشتنی چەکدارە ئیسلامییەکان کرد لە 90 کان تا 2000 کاتێک چەکدارە جیهادییەکان لە وڵاتانی ئاسیای ناوەندییەوە خۆیان دەگەیاندە چیچان بۆشەڕی سوپای ڕوس.

چین نزیکەی 72 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ وڵاتی ئەفغانستان هەیە و لە ئەگەری کۆچی بەلێشاوی ئاوارەکان بۆ ئەو وڵاتە ڕەنگە ناچاربێت بە کردنەوەی ڕێگاکان، ئەگەرچی خەڵکی ئەفغانستان سەختی و مامەڵەی قورسی چین لەگەڵیاندا دەزانن.

بابەتی پێشتر

پیاوێکی کورد دوای کوشتنی ژنەکەی ویستوویەتی ماڵەکەی و تەرمەکەی بسووتێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی بۆ قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار