دوای ئەوەی قاچی شكا.. ترەمپ هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بایدن دەخوازێت

دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن

سەرۆكی ئەمریكا هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ سەرۆكی هەڵبژێردراو خواست، پاش ئەوەی شكانێكی بچوك لە قاچی بایدن-دا ڕاگەیەنرا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم لە تویتێكدا پەیامەكەی بڵاوكردەوە و لەگەڵیشیدا ڤیدیۆی ساتی دەرچوونی جۆ بایدن،ی سەرۆكی هەڵبژێردراوی لە كلینكێكی پزیشكیی تایبەت بە ئێسك بڵاوكردەوە، كە تیایدا چەندین پشكنینێكی بۆ كراوە، وەك ئەوەی نوسینگەكەی بڵاویكردەوە.

پێكانەكەی بایدن ڕۆژی شەممە پاش یاریكردنی بووە لەگەڵ سەگەكەی، كە بەپێی نوسینگەكەی بەهۆیەوە پاژنەی پێی توشی زیان بووە.

پزیشكەكەی بایدن داوای لە سەرۆكی هەڵبژێردراو كردووە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك پێڵاوی پزیشكی لەپێبكات، پاش ئەوەی وێنەی تیشكیی شكانێكی بچوكی لە پێی چەپیدا دەرخستووە.

بڕیارە بایدن لە 20ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو سوێندی یاسایی بخوات و بەمەش دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆك لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share