به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەفدێک بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی 16 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت، سەردانی بەغداد دەکات.
ژیلوان عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەم ڕۆژانەدا، وەفدێکی ئێمە دەچێتە بەغداد و لەگەڵ حکومەتی عێراق بەمەبەستی دابینکردنی مووچە بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی مووچەکانیان ڕاگیراوە، کۆدەبێتەوە.
وتیشی، ژمارەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە 16 هەزار کەسە و هاوکات ئەو منداڵە ئۆتیزمانەش دەگرێتەوە، کە پێشتر لیژنەی پزیشکی ڕێکارە ئیدارییەکانیان لەگەڵدا ئەنجامداون.