سەرۆکی ئەمریکا کاتی کردنەوەی خێراترین شەمەندەفەری لە مێژووی وڵاتەکەیدا راگەیاند

جۆ بایدن رایگەیاند، “یەکەم هێڵی شەمەندەفەری خێرا لە ئەمریکا لە ساڵی 2028، لە نێوان لاس ڤێگاس و لۆس ئەنجلۆس، پێش دەستپێکردنی یارییە ئۆڵۆمپیەکان دەکرێتەوە”.

لە میانی گەشتێکیدا بۆ لاس ڤێگاس جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، “یەکەم هێڵی شەمەندەفەری خێرا لە مێژووی وڵاتەکەماندا دروستدەکەین و لەم ویلایەتەشەوە دەستپێدەکات”.

ئەم شەمەندەفەرە کاتی گەشتکردن کەمدەکاتەوە بۆ کەمتر لە دوو کاتژمێر، لەکاتێکدا گەشتەکە بە ئۆتۆمبێل دوو هێندەی ئەو کاتە دەخایەنێت، هەروەها ساڵانە 11 ملیۆن سەرنشین دەگوازێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، “دەیان ساڵە باسی ئەم پڕۆژەیە دەکەین، ئێستا بەڕاستی بە ئەنجامی دەگەیەنین، چونکە هێڵی ئاسنین ئەمریکای کردە هێزێکی بازرگانی و داهێنەر لە جیهاندا، وڵاتەکەمانی یەکخست و بەهێزترین ئابووری لە مێژوودا دروستکرد”.

وتیشی، “ئەم پڕۆژەیە شوێنپێیەکی گەورە لە بواری ژینگەییدا بەجێدەهێڵێت چونکە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان”.

بابەتی پێشتر

پشتیوان سادق: یان مافەكانمان بدەنێ یان رێگامان بدەن جیاببینەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی ئاگرەكەی سۆران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ساڵانە ‏لە…
Total
0
Share