ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”.

له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ئه‌منستی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “له‌سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مموزی ڕابردوودا، چه‌كدارانى تاڵیبان تاوانى كوشتنی ترسناكیان به‌رامبه‌ر به‌ پێكهاته‌ى هه‌زاره‌ ئه‌نجامداوه‌ كه‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌مه‌زهه‌بی ئه‌فغانستانن”.

ده‌شڵێت، “له‌نێوان چوار بۆ شه‌شی ته‌مموزدا، تاڵیبان نۆ پیاوى هه‌زاره‌ى له‌ ناوچه‌ی ملیستان له‌ ویلایه‌تی غه‌زنى كوشتووه‌ و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتارى بزوتنه‌وه‌كه‌”.

 

ڕاپۆرته‌كه‌ پشتی به‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی وێنه‌یی، هه‌روه‌ها وته‌ى شایه‌تحاڵان به‌ستووه‌ كه‌ ئه‌وانیش گوندنشینانن. شایه‌تحاڵه‌كان به‌ ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییان ڕاگه‌یاندووه‌، “كاتێك شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان چه‌كدارانى تاڵیبان و هێزه‌كانى حكومه‌ت چڕبووه‌وه‌، هه‌ڵهاتین و ڕوومان له‌ چیاكان كرد”.

ڕاشیانگه‌یاندووه‌، “دواتر كه‌ چووینه‌وه‌ گونده‌كانمان بۆ بردنى خۆراك، چه‌كدارانى تاڵیبان بۆسه‌یان بۆدانابووین و چاوه‌ڕوانمان بوون، ئه‌وان ماڵه‌كانیان تاڵانكردبووین و دواتر به‌شێك له‌ خه‌ڵكه‌كه‌یان كوشت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد شەوی ڕابردوو تەقەی لە ماڵێک کردبوو

بابەتی دواتر

پۆتن لەدیداری لەگەڵ مێرکڵ: ئەمە دیداری بونیادنانە نەک ماڵئاوایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى “فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌”ى ده‌ستگیركرد

سعودیه‌ به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ (الأمر بالمعروف ‏والنهی عن المنكر)ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر…
Total
0
Share