پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد شەوی ڕابردوو تەقەی لە ماڵێک کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی تەقەی لە ماڵێک کردبوو و زیانی ماددی پێگەیاندوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە شەوی ڕابردوو تەقە لە ماڵەکەی کرابوو و زیانی ماددی بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەی کەوتبوو، تۆماتبارێکیان دەستگیرکردووە.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیداگیراوە.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە لەدایکبووی 1985ە و ناوی (ف. ع. ف)ە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share