سەرما و سۆڵە روو لە هەرێم دەكات

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوو شەپۆلی باران و بەفر و سەرما و سۆڵە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرنەوە.

وتیشی،”رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەهۆی كاریگەریی نزمە پەستانێكی دەریای ناوەڕاست لەسەر هەرێم ئەگەری هەندێك بارانی كەم لە بەشێكی سنووری دهۆك و هەولێر و موسڵ هەیە لەگەڵ بەفرێكی كەم لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی بادینان.

باس لەوەش كردووە، لە هەندێك شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانیش بارانێكی لاواز و كەم و كاتی دەبارێت بە تایبەت ئیدارەی راپەڕین لە زۆرینەی ناوچەكاندا نیمچەهەور دەبێت.

دەشڵێت، “لە كۆتایی مانگ و 27 ، 28ی مانگ و كۆتایی مانگ و سەرەتاكانی مانگی یەك، دوو شەپۆلی دیكەی گشتگیری باران و بەفر سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرنەوە ئەگەر هەیە هەردوو شەپۆلەكەش سەرمایان پێوەبێت و بە تایبەت شەپۆلی كۆتایی مانگ و سەرەتاكانی مانگی یەك سەرمای توندی پێوەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێدەچێت ژەهرخواردکردنی کەسی دیکەش دەربکەوێت
مەلا بەختیار هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا حەسەن ئاشکرادەکات

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژەوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى، هۆکاری ژەهرخواردکردنی خۆی و بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەستا…
Total
0
Share