ئیدارەی خۆسەر بڕیاریدا ئاڵای نوێی سوریا لە دامەزراوەکانی هەڵبکات

ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بڕیاریدا بە هەڵکردنی ئاڵای نوێی سوریا لەسەر دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی.

ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، ئێمە نوێنەرایەتی بەشێکی دانەبڕاوی جوگرافیای سوریا دەکەین و دانیشووانەی ناوچەکانمان دانیشتووانی رەسەنی سوریان بۆی ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتیک بڕیاری هەڵکردنی ئاڵاکەیان دا.

باسی لەوەشکردووە، لە ژێر رۆشنایی گۆڕانکارییەکانی سوریا و کۆتاییهاتنی سەردەمی ستەم و تاریکی و لەپێناو ئازادی و کەرامەت و یەکێتیی نەتەوەیی سوریا و دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی سوریا ئەو بڕیارە دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكان راگەیەندراوێكی بەپەلە لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاودەكاتەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی كەركوكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەداخەوە جارێكی تر كەركوك…
Total
0
Share