پێشهاتی نوێ.. ئێران ئامێری نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم بونیاددەنێت

ئێران هەوڵ بۆ زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەدات

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، ئێران سوورە لەسەر بونیادنانی دوو كۆمەڵەی نوێی ئامێری نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم كە وادەكات تاران یۆرانیۆمی زیاتر بەخێرایی بپیتێنێت، لە نوێترین پێشهاتی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەكە.

بڕیارەكە كە بریتییە لە بونیادنانی دوو ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم لە جۆری (ئەی ئاڕ 6) لە دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز-ی ژێر زەوی، لەكاتێكدایە وڵاتانی بەشداربووی كۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڤیەننا شەوی چوارشەممە ڕەخنەیان لە ئێران گرت.

بڕیاری ڕەخنەكە كە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاماژەی پێداوە باس لەوەشدەكات كە تاران شكستیهێناوە لە پێكەشكردنی “زانیاریی متمانەپێكراو” دەربارەی ماددەی ئەتۆمیی دروستكراو كە لە سێ ناوەندی ڕانەگەیەندراوی وڵاتەكەدا دۆزراونەتەوە.

بەر لە دەنگدان لەسەر بڕیارەكە ئێران دوو كامێرای كوژاندەوە كە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ چاودێریكردنی پیتاندن لە نەتەنز جێگیریكردبوو.

هەروەك بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشەی گرتنەبەری هەنگاوی زیاتری لەوجۆرەیان كرد لەسایەی قەیرانە بەردەوامەكەی نێوانیان كە چەندین ساڵە درێژەی هەیە.

رافایێل گروسی بەڕێوەبەری ئاژانسەكە ئاشكرایكرد، ئێران پێیڕاگەیاندووە كە سوورە لەسەر كوژاندنەوەی 27 كامێرا و ئامێری دیكەی چاودێریی سەر بە ئاژانسەكەیان لە وێستگە ئەتۆمییەكانی.

ئامێرە نوێیەكەی پیتاندنی یۆرانیۆم دە هێندەی نەوەی پێشووی ئامێرەكە خێراترە كە ئێران بەكاریدەهێنان بەپێی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 لەگەڵ هێزە جیهانییەكاندا.

لە شوباتی ڕابردووەوە ئێران بە كردەیی دەستیكردووە بە كارپێكردنی كۆمەڵەیەك لە جۆری (ئەی ئاڕ-6 ئێس) لە دامەزراوەكەیدا لەژێر زەوی لە فۆردۆ، وەك ئەوەی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكە ئاماژەی پێداوە.

لە نەتەنز-یش، كە دەكەوێتە نزیكەی 200 كیلۆمەتر لە باشووری تاران-ی پایتەخت، ئێران لەكاتێكی پێشتردا ڕایگەیاند پلان بۆ دانانی كۆمەڵەیەكی ئامێری پیتاندنی (ئەی ئاڕ-6 ئێس) دادەنێت.

گفتوگۆكانی ڤیەننا تایبەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە نیسانی ڕابردووەوە چەقی بەستووە، لەوكاتەوە ئێران هەنگاوەكانی لەبواری پیتاندندا زیادكردووە.

شارەزایانی بواری قەدەغەكردنی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی هۆشداریدەدەن لەوەی ئێران بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتاندووە كە دەگاتە 60%، ئەمەش هەنگاوێكی هونەرییە بەر لە ئاستی دروستكردنی چەكی ئەتۆم بەڕێژەی 90%، بۆ دروستكردنی یەك چەكی ئەتۆم ئەگەر بڕیاری لەوجۆرە بدات.

بابەتی پێشتر

خەڵاتەكانی كامەران دابەشدەكرێن

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە چیرۆکی پێدری دووبارە دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share