پۆتن لەدیداری لەگەڵ مێرکڵ: ئەمە دیداری بونیادنانە نەک ماڵئاوایی

لە میانی دیداریدا لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فلادیمێر پۆتن سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چەندین پرسی هەیە کە لەگەڵ ئەڵمانیا گفتوگۆی لەبارەوە بکات، بۆیە ئەمە دیداری ماڵئاوایی نییە بەڵکو دیداری بونیادنانە.

لەبارەی دیدارەکەوە ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیا گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ جیاوازییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

وتیشی، لەمیانی دیدارەکەیان لەگەڵ پۆتن لە مۆسکۆ گفتوگۆیان لەبارەی ئەفغانستان، لیبیا و چەند پرسێکی دیکە کردووە، جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کردەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی جیاوازییەکانیان.

لەلایەکی دیکەوە فلادیمێر پۆتن سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا هاوبەشێکی سەرەکیی وڵاتەکەیانە و وتی، ئەمە سەردانی ماڵئاوایی نییە بەڵکو سەردانی بونیادنانە.

وتیشی، دوای چین، ئەڵمانیا دووەم هاوبەشی بازرگانی و ئابووریی وڵاتەکەیانە، لەگەڵئەوەشدا لەساڵی 2020 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان دابەزیوە بەڵام لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.

ئەمڕۆ 20ی ئاب ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گەیشتە مۆسکۆ و سەردانەکەشی دوایین سەردانی مێرکڵ دەبێت وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، بڕیارە لە 26ی ئەیلولدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و ڕاوێژکارێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دیاریبکرێت.

بابەتی پێشتر

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

بابەتی دواتر

بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعش لە ئەنبار دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share